CKB

FemCenter – سۆرانی

ژنەکە!

ئایا دەترسیت، هەڕەشەتلێکراوە یان لێتدراوە؟

ئایا تۆ لەلایەن مێردەکەتەوە، هاوژینەکەتەوە، دۆستەکەتەوە، باوانتەوە، خوشکوبرکانتەوە یان خزمێکی ترەوە دووچاری توندوتیژیی بویت؟

ئایا دەترسیت، هەڕەشەتلێکراوە یان لێتدراوە؟

ئایا دووچاری دەستدرێژیی سێکسی کراویت؟

هەست بەخۆت دەکەیت کە بواری ژیانت سنووردارکرابێت؟

مەترسی ئەوەت لەسەرە کە دژی ویستی خۆت بە مێرد بدرێیت؟

ئێشکگریی ژنان بکە: Fem center تەلەفۆن بۆ فێم سەنتەر

020 – 55 55 25

تۆش کە کەسوکاریت، برادەریت یان هاوڕێی کاریت بەخێربێت بۆ ئێمە تەلەفۆن بکە.

تەلەفۆنکردنەکە بەخۆڕاییە و لەسەر فاتورەی تەلەفۆن نابینرێت.

ئێمە ئەرکی نهێنیپاراستنمان لەسەرە و تۆ دەتوانیت هەڵبژاردە بکەیت کە نەناسراو بیت.

تۆ دەتوانیت تەلەفۆن بۆ ئێمە بکەیت بێگوێدانە ئەوەی لە کوێی وڵات دەژیت.

ئێمە گوتوبێژیی کۆمەککردن، ئامۆژگاریی دادی، هاریکاریی لە پەیوەندیی بە فەرمانبەرییەکانەوە، یارمەتیی پراکتیکی(کردەیی) و شوێنێکی نیشتەجێی پارێزراو لەکاتی پێویستدا پێشکەش دەکەین.

ئێمەی کە لە فێم سەنتەر کاردەکەین بە زۆر زمانان ئەدوێین و دەتوانیت بە زمانی خۆت پشتگیرییت پێشکەش بکەین.

ئێمە دەتوانین پشتگیرییت بکەین!

بەخێربێیت بۆ پەیوەندییکرن پێمانەوە.

ئێمە زۆر ساڵی شارەزاییمان لە پشتگیرییکرنی ژنان و کچانی بە توندوتیژیی دووچارکراو هەیە

تۆ لای ئێمە دەتوانیت ئامۆژگاریی وەربگریت کە هاریکاریت دەکات لە گۆڕینی دۆخی ئێستاتدا و بەرەو بەردەوامیت بەرێت. جا کام هیممەتی پشتگیریی دێتە ئاراوە، ئەوە کەوتۆتە سەر پێداویستیی بە پشتگیریی و یارمەتیی.

پشتگیریی لەڕێگەی تەلەفۆنی پشتگیریی سەرانسەریی وڵات یان لە چاوپێکەوتنێکی کەسیی لە بەڕێوەبەرییەکەماندا.

KANSLI

För allmänna frågor, konsultation, placering, medlemskap, donationer etc.

Kontor/fax: 040-23 87 00 (Vardagar kl 08-17)

E-post: info@femcenter.se

Postadress: Box 171 75, 200 10 Malmö

ANDRA SPRÅK / OTHER LANGUAGES

ShqipالعربيةBosanski/Hrvatski/SrpskiدرىEnglishفارسیKurmancîپښتوPolskiRomaniaf-SoomaaliسۆرانیไทยTürkçeاردوTiếng việt

FÖLJ OSS

Copyright © 2009-2024 FemCenter.se